كیكی: بەغدا لە ئاوەدانكردنەوەی مووسڵدا كەمتەرخەمە.. پێویستیمان بە (350) ملیار دینارە
(بەشار كیكی)، رایگەیاند: "بۆ ئاوەدانكردنەوەی لای چەپی شاری مووسڵ، بەپێی پێشبینیی ئێمە بۆ قۆناغی یەكەم پێویستیمان بە (350) ملیار دینارە، ئەمە جگە لە پردەكان كە تەقێنراونەتەوە و زیانێكی گەورەیان بەر كەوتووە".
(كیكی ) گوتیشی: "لای ڕاستی شاری مووسڵیش ئامادەكاری بۆ ئازادكردنی كراوە و دێتە رزگاركردن، لەگەڵ ئەوەیشدا بۆ بابەتی ئاوارەبوون، كەمپەكان ئامادە كراون كە بەشی 400 هەزار كەس دەكەن، بۆیە نامانەوێت كەس ئاوارە بێت، ئەگەریش ئاوارە بن پێدەچێت ئاوارەی لای چەپ ببن، ئەمەیش دەوەستێتەوە لەسەر ئامادەكردنی پردەكان، هەروەها پێشبینیی دەكەین ژمارەیەكی تریش بۆ رۆژئاوای مووسڵ بچن و كەمپمان لە ناوچەی زوممار و نێرگزلیە و بەرتلەیش ئامادە كردووە لە ئەگەری ئاوارەبوونی خەڵكی خۆمان".
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دهشڵێ، "بەغدا زۆر خۆشحاڵە بە سەركەوتنەكان، بەڵام لەهەمان كاتیشدا زۆر ڕەزیلە بۆ بابەتی مستەحەقات، چونكە ئەگەر بەغدا مستەحەقاتی شاری مووسڵ بدات، دەتوانین لە زۆر ڕووەوە كاری باشی پێ بكەین، بۆیە كۆبوونەوە لەگەڵ بەغدا دەكەین تا بزانین وەڵامی ئەوان بۆ ئێمە چی دەبێت، چونكە لە ئاوەدانكردنەوەی مووسڵدا كەمتەرخەمە ".
KDP
