له‌ بێجى به‌رپرسێكى داعش ده‌ستگيركرا

له‌ بێجى به‌رپرسێكى داعش ده‌ستگيركرا
بەرپرسێکی ئەمنی داعش لە بێجی دەستگیردەکرێت.

عیماد زھيری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی سامەڕا رایگەیاند، "دوای دەستكەوتنی زانیاری ھەواڵگری، لە پرۆسەیەكی گەڕان و پشكنیندا لە گەڕەكی موسەننای بێجی سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین، توانیویمانە بەرپرسێکی باڵای ئەمنی رێكخراوی داعش دەستگیربكەین".

تاكو ئێستا، بەشێك لە ناوچەكانی باكووری سەڵاحەددین و رۆژئاوای ئەنبار، لەژێردەستی داعشدا ماونەتەوە و هێزەکانی عێراق لە پێشڕەوی بەردەوامدان بۆ ئازادکردنەوەی ئەو ناوچانە.
K24-
Top