باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق ھۆشداری دەدات
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا، ھۆشداری بە ھاووڵاتیانی ئەمریكی داوە كە لەبەردەم مەترسی ھێرشكردن دان لە ھۆتێلەكانی شاری بەغدا.
لە بەیاننامەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكادا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە كە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندیجار ھەڕەشەی ھێرشكردنە سەر ھاووڵاتیانی و دیپلوماتكارانی ئەمریكیان پێگەیشتووە.
ئەمە لە كاتێكدایە بە گوێرەی ئاماری چەند دەزگایەكی عێراقی و بیانی مانگی رابردوو ژمارەی تەقینەوەكان لە بەغدا زیادیان كردووە.
K24-
