"ئەبوبەکر بەغدادی گەمارۆدراوە"
عەبادی لەمیانی چاوپێکەوتنی رایگەیاند، ئێستا چەکدارانی داعش ورەیان بەتەواوەتی رووخاوە، ئاشکراشی کرد ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی بەشی رۆژئاوای مووسڵ، بەمزووانە دەستپێدەکات.
ھەروەھا عەبادی ئەوەشی ئاشکرا کرد ئەبوبەکر بەغدادی گەمارۆدراوە و ئێستا بەتەنیا ماوەتەوە، ئەمەش بەھۆی ئەوەی زۆربەی راوێژکار و کەسە نزیکەکانی کوژراون.
لەبارەی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە راگرتنی پێدانی ڤیزا بە ھاووڵاتیانی عێراق، عەبادی رەخنەی لە ترەمپ گرت و رایگەیاند مافی هیچ وڵاتێک نییە، وڵاتێکی دیکە شەرمەزار بکات.
K24-
