هاووپەیمانیی نیشتمانیی عێراق بەسەر چەند بەرەیەکدا دابەش دەبێت
تاریق حەرب، یاساناسی عێراقی، لە نووسینێکیدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت: "ڕەنگە مانگی داهاتوو حەیدەر عەبادی، حزبێکی نوێ ڕابگەیەنێت".
ئیسلام حوسێن، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "عەبادی لە ئەگەری ڕاگەیاندنی ئەو حزبە دواجار دەبێت بڕیار بدات کەلە هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعەدا دەمێنێتەوە یان دەردەچێت، چونکە ئەگەر هات و لەو هاوپەیمانییە دەربچێت، رەنگە نەبێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق".
ئەو پەرلەمانتارە کورد گوتیشی: "حەیدەر عەبادی، لە ئەگەری مانەوە و نەمانەوەی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەبێت دوو شت یەکلا بکاتەوە، یەکەم ئایا هاوپەیمانیی نیشتیمانی شیعە دەنگی بۆ دەدەن و پشتیوانی دەکەن لە ماوەی سەرۆک وەزیرانیی عێراقدا، دووەم، نووری مالیکی کاردانەوەی چی دەبێت، لە کاتێکدا ئەویش هەوڵ بۆ ئەو پۆستە دەدات"
باسنیوز
