عێراق... له‌سه‌ر پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كانی داعش، ناتۆ راهێنان به‌سه‌ربازانی عێراق ده‌كات
ناتۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتیشی، نزیكه‌ی 30 سه‌رباز له خولی یه‌كه‌م به‌شداری ده‌كه‌ن كه بۆ پێنج هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت، وتیشی، وڵاته‌كانیان كه‌لوپه‌لی پاراستنیان له كاتی راهێنانه‌كان بۆ دابین كردوون.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌و پرۆژه نوێیه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئه‌و راهێنانه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌تله‌سی له عێراق له‌بواری هاریكاری مه‌ده‌نی و سه‌ربازی ئه‌نجامی ده‌دات، وتیشی، وڵاتانی ناتۆ له ئه‌نجامی لوتكه‌ی وارشۆ له حوزه‌یرانی 2016 ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی راهێنانه‌كان له ئوردن بۆ عێراق ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه ئه‌مینداری گشتی ناتۆ، یه‌نس ستۆڵتنبێرگ، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، ئه‌م جۆره به‌رنامانه به‌شداری له به‌هێزكردنی تواناكانی عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و سه‌قامگیری وڵات ده‌كات.
paymner -
