باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا رێنمایی نوێ بۆ گه‌شتی هاوڵاتیانی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا وتیشی، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و حوكمه‌ی ئێواره‌ی هه‌ینی له‌لایه‌ن دادوه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌ركرا، به‌پێی ئه‌و حوكمه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵپه‌سێردرا كه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه ده‌رچووبوو.
لای خۆیه‌وه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فیدرالی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه داواكارییه‌كی به‌په‌له‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكای ره‌تكرده‌وه كه داوای كردبوو دووباره بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت بۆ وڵاته‌كه‌ی كارا بكرێـته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی ڤیزه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێویست ده‌كات جارێكی دیكه داواكاری بۆ وه‌گرتنی ڤیزه‌ی نوێ پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، نوێكاری سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته راده‌گه‌یه‌نن هه‌ر كاتێك زانیاری نوێیان پێگه‌یشت.
پێشتریش حكومه‌تی عێراق ئیدانه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت بۆ ئه‌مه‌ریكا كرد و وتی، سزای ئه‌وانه‌یه كه شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌ن.
payamner -
