تائێستا ئاگری بیرەنە وتەکانی گەیارە کۆنترۆڵ نەکراوە

تائێستا ئاگری بیرەنە وتەکانی گەیارە کۆنترۆڵ نەکراوە
فەرماندەیەکی سوپای عێراق دەڵێت، دوای کۆنترۆڵکردنی گەیارە داعش ئاگری لە١١بیرە نەوت بەردابوو، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاگر لەیەکێک لەبیرە نەوتەکان بەردەوامە ونەتواندراوە کۆنترۆڵ بکرێت.

فەرماندەی سوپای عێراق لەسنوری گەیارە ئەمین شێخانی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند:" لەسنوری گەیارە ٦٣بیرە نەوت ھەیە کاتێک ئەوبیرە نەوتانە لەدەست داعش بوون ودواتریش سوپای عێراق ھێرشی ئەو ناوچانەی کرد داعش ئاگری لە١١بیرە نەوت بەردا، لەو کاتەوە تائێستا تیمەکان خەریکی گوژاندنەوەی ئەوئاگرەن ،١٠بیر لەوانە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کراوە وبیرێکی گەورە ماوە ئاگرەکەی کۆنترۆڵ بکرێت كه‌ دەکەوێتە نێوان گەیارە وگوندی ئەلحوت کە ئەوەیان زۆر گەورەیە.

شێخانی زیاتر گوتی: ئەوانەی ئاگرەکەشیان کوژاندۆتە زیاتر بەشۆفەڵ وھەندێک جۆرە دەرمان توانیویانە ئاگری ١٠بیر کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام ئەوەی دیکە ھێشتا ئاگرەکەی ھەرماوە.

ئەمین شێخانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ھەندێک تیم لەوێ ھەن خەریکی نوژەنکردنەوەی ئەوبیرانەن کە ئاگرەکەیان کوژاندۆتەوە، بەڵام وەکو پێویست کار ناکەن.
payamner -
Top