داعش ٢٠ کەسی لە ناحیەی زاب رفاند

داعش ٢٠ کەسی لە ناحیەی زاب رفاند
ئەفسەر لە پۆلیسی عێراق، نەقیب "حامد عوبێدی" راگەیاند کە داعش ٢٠ کەسی لە ناحیەی زاب له باشووری رۆژئاوای کەرکووک دەستبەسەر کردووە کە لەنێویاندا ژمارەیەک ئافرەت و منداڵ ھەیە.



لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، حامد عوبێدی گوتی: "بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست ھێزەکانی ئەمنی گەیشتووە، داعش ٢٠ کەسی لە گوندێکی سەربە ناحیەی زاب باشووری رۆژئاوای کەرکووک دەستبەسەر کردووە کە ھەوڵیاندابوو بەرەو ناوچەکانی باکووری پارێزگای سەڵاحەددین ھەڵبێن".



حامد عوبێدی ئاماژەی بەوەش دا کە لەنێو دەستبەسەرکراوەکاندا ژمارەیەک ئافرەت و منداڵ ھەیە.



ئەفسەرەکە باسی لەوەش کرد کە داعش دەستبەرکراوەکانی گواستووەتەوە بۆ بنکەیەک لە ناوەڕاستی ناحیەی زاب و ھەروەھا داعش دەستبەسەرکراوەکانی بەوەش تۆمەتبار کردووە کە ھەوڵیان داوە خاکی خەلافەت جێ بھێڵن و بەرەو ناوچەکانی کوفر بڕۆن.
payamner -
Top