ناتۆ مەشق و ڕاهێنان بە سەربازانی عێراق دەکات
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری یەنس ستۆلتبێرگ، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی ناتۆ بڵاویکردەوە کە لەمڕۆوە ڕێکخراوەکە ئەرکی ڕاهێنانی ژمارەیەک لە ئەفسەرانی سوپای عێراقی لەئەستۆ گرتووە.
پرۆگرامی ڕاهێنانەکەش وەک سەرۆکی ناتۆ باسی کردووە ڕاهێنانە لەسەر چۆنیەتی پووچەڵکردنەوەی بۆمبە تەوقیتکراوەکان لە ناو شارەکاندا.
لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕاهێنان بە هێزەکانی پۆلیسی موسڵ دەکەن.
بە پێێ هەواڵێکی کەناڵی ئەی.بی.سی نیوز، هێزەکانی هاوپەیمانان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی دوای ئازادکردنەوەی تەواوی شاری موسڵ، مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پۆلیسی ئەو شارە بکەن.
payamner -
