هێزەکانى هاوپەیمانان: پۆلیسی تایبەت بۆ موسڵ ئامادە دەکات

هێزەکانى هاوپەیمانان: پۆلیسی تایبەت بۆ موسڵ ئامادە دەکات
ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ئێستادا دەستیان کردووە بە مەشق و ڕاھێنان بە ھێزێکی پۆلیسی تایبەت بۆ ئەوەی دوای کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ ئارامی شارەکە بپارێزن.

کەناڵی ئەی بی سی نیوز بڵاویکردووەتەوە، ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەئێستادا ئامادەکاری دەکەن بۆ دوای کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، لەو میانەیەشدا مەشق و ڕاھێنان بە ھێزەکانی پۆلیسی موسڵ دەکەن ھەرچەندە بەتەواوی شارەکە کۆنترۆڵ نەکراوەتەوە.

کارلۆس ئێگیدۆ کە وەکو ڕاھێنەر و ڕاوێژکار لەناو ھێزەکانی ھاوپەیماناندا کاردەکات بەو کەناڵەی ڕاگەیاندووە، لە ئاستێکی زۆر سەرەتاییەوە دەستمان کردووە بە مەشق و ڕاھێنانەکانمان، چونکە زۆرێک لەو کەسانە کە لەداھاتوودا دەبن بە پۆلیسی موسڵ لەپێشوودا مەشق و ڕاھێنانیان وەرنەگرتووە.

ژەنەراڵ ئەنجل کاستیڵا کە سەرپەرشتیاری مەشق وڕاھێنانە بە پۆلیسەکان ئەوەی ڕاگەیاندووە، کە ئەو پۆلیسانە زۆر گرنگ دەبن بۆ سەقامگیری و ئاسایشی درێژخایەنی عێراق.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا سوپای عێراق بەری چەپی موسڵی کۆنترۆڵکردووە و لە حاڵەتی ئامادەباشیشدایە بۆ ھێرش کردنە سەر بەری ڕاستی شارەکە، بەڵام وەک بەرپرسانی سەربازی ڕایانگەیاندووە، کۆنترۆڵکردنەوە بەری ڕاست ڕێگری زیاتری ھەیە و سەرجەم پردەکان تەقیندراوەنەتەوە.














ZNA
Top