وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا كارێك بۆ عێراقیه‌كان ده‌كات
جیڤ دیڤیس گوته‌بێژی پنتاگۆن رایگه‌یاند" ئێمه له سه‌روبه‌ندی ئاماده‌كردنی لیستێكین له ناوی ئه‌و عێراقییانه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا خزمه‌تیانكردووه، تا ببه‌خشرێن و بتوانن گه‌شت بۆ ئه‌مریكا بكه‌ن".
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "دووپاتی هه‌موو ئه‌و ناوانه بكه‌ینه‌وه كه به كرداریی په‌یوه‌ست بوون به شه‌ڕكردن له ریزی هێزه‌كانمان و پاڵپشتی ئێمه‌ش له‌و بواره‌دا زانراوه، تا له لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌نددار مۆڵه‌تی گه‌شتكردنیان بۆ ده‌سته‌به‌ربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بێنه ناو خاكی ئه‌مریكاوه".
هه‌روه‌ها گووتی" ژماره‌یه‌ك عێراقی هه‌ن له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا وه‌ك هاوبه‌ش كاریانكردووه، جا چ له ریزهكانمدا جه‌نگابن، یان وه‌ك وه‌رگێڕ كاریانكردووه و له زۆر كاتدا ژیانی خۆیان خستووه‌ته مه‌ترسی گه‌وره‌وه".
payamner -
