كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل "گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ند"ی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق دەبێت
دوێنێ دوشه‌ممه، په‌ڕله‌مانی عێراق بڕیاری " ڕێوشوێنی هاوشێوه‌ی" ی په‌سه‌ندكرد دژی بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بۆ نه‌دانی ڤیزای وڵاته‌كه‌ی به عێراقییه‌كان.
كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی، "گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وتی جیهان" له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه كێڵگه‌ی قوڕنه‌ی ڕۆژئاوا له‌باشووری عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات، كێڵگه‌كه له‌ساڵی 2015 دا رۆژانه 377,000 به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌مهێناوه.
به‌پێی سی ئێن ئێن، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان جێبه‌جێ بكات ئه‌وا سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق له‌نێوانیشیاندا ئیكسۆن مۆبیل ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ڕونیكردۆتهوه، ئیكسۆن مۆبیل پابه‌نده به گرێبه‌ستێكی هاوبه‌شی 50 ملیار دۆلاری له گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقدا بۆ په‌ره‌پێدانی كیڵگه‌ی رۆژئاوای قوڕنه، ئیكسۆن پێی وایه له‌و كێڵگه‌یه سهركهوتوبووه، چونكه له ساڵی 2015 به‌رهه‌می كێلگه‌كه بۆ 377 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا به‌رزبۆوه به‌به‌راورد به ساڵی 2010 كه‌ته‌نها 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووه له‌رۆژێكدا.
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عیراق، ئیكسۆن مۆبیل شه‌ش گرێبه‌ستی نه‌وتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا واژۆكرد، په‌یوه‌ندی نێوان ئیكسۆن و حكومه‌تی عیراق كێشه‌ی تێكه‌وت و له‌هه‌نگاوێكدا بۆ ڕازیكردنی حكومه‌تی عیراق ئیكسۆن بریاردا پشكه‌كانی خۆی له كێلگه‌دا له %60 ه‌وه بۆ %25 كه‌مبكاته‌وه.
كۆمپانیاكه كهستافێكی گه‌وره‌ی كاری له‌عێراقه و تائێستاس له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش كاركردنی به‌رده‌وامه، ڕه‌تیكردۆته‌وه هیچ لێدوانێك بدات له‌باره‌ی كاریگه‌ریی بریاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر ستاف و كاركردنی كۆمپانیاكه.
عیراق پێنجه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهانه له‌ڕووی یه‌ده‌گی نه‌وتییه‌وه و یه‌ده‌گی نه‌وتی به‌زیاتر 143 ملیار نه‌وت ده‌خه‌مڵێنرێت.
ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئیكسۆن مۆبیلی له عێراقدا خراپتركردووه ئه‌وه‌یه به‌مدواییانه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له كۆبونهوهیهكیدا له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌وتی عێراقی بۆ خۆی بپاراستایه داعش دروست نه‌ده‌بوو، وتی"ڕه‌نگه چانسێكی دیكه هه‌بێت بۆ بردنی نه‌وتی عێراق".
چه‌ند ڕۆژێك دواتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، وه‌ڵامی تره‌مپ-ی دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستوور نه‌وتی عێراق هی هه‌موو عێراقییه‌كانه و هیچ شتێكی دیكه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه "قبوڵكراونییه".
ئیكسۆن مۆبیل له هه‌رێمی كوردستانیش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا واژۆكردووه بۆ په‌ره‌پێدانی شه‌ش كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی "ئه‌منی و جیۆلۆجیی"ه‌وه ساڵی پار له سێ كێلگه‌ی هه‌رێم كشایه‌وه.
ئیكسۆن مۆبیل، یه‌كێك بوو له‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ی ده‌یویست له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، له عێراق وه‌به‌رهێنان بكات و حكومه‌تی عێراق له ساڵی 2009 دا پلانی خۆی بۆ وه‌به‌رهێنانی كێڵگه گه‌وره‌كان خسته‌ڕوو، كه قازانجه‌كه‌ی بۆ كۆمپانیاكان ده‌گه‌یشته دۆلار و نیوێك هه‌تا دوو دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت.
كۆمپانیای نه‌وتی شێڤرۆنی ئه‌مریكی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كات، وته‌بێژێكی كۆمپانیاكه بێ ئاگایی خۆی ده‌ربڕوه له‌وه‌ی ئه‌و بریاره‌ی په‌رله‌مانی عیراق هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌كانیان له هه‌رێم هه‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ئێمه پێداچوونه‌وه ده‌كه‌ین به بریاره‌كه‌ی تره‌مپدا بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین ئایا هیچ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر كارمه‌نده‌كانمان."
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكی ئهمریكاكراوه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ڤیزا وڵاته‌كه‌ی له عێراقییه‌كان، هه‌روه‌ها حكومه‌ت پابه‌ندده‌كات، ڕێگه به‌هاوڵاتی ئه‌مریكا نه‌دات بێنه ناوخاكی عێراقه‌وه.
ئه‌مین به‌كر، ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق دوێنێ دوشه‌ممه دوای كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند، یه‌كێك له خاڵه‌كانی بڕیاره‌كه داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات مامه‌ڵه‌ی هاوشێوهبكات و ڕێگه به هاوڵاتی ئه‌مریكی نه‌دات بێته ناوخاكی وڵاته‌كه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، خاڵێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌رده‌وامبوو ئه‌وا حكومه‌تی عێراق ده‌بێت كۆببێته‌وه‌و پێداچونه‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیدا بكات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
به‌وته‌ی ئه‌مین به‌كر، بڕیاره‌كه بۆ حكومه‌ت پابهندكهرهوهو ده‌بێت پێیهوهپابهند بێت به‌ڵما ده‌بێت بڕیاری جێبه‌جێكردنی بۆ ده‌ربچێت.
دۆناڵد تره‌مپ ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو بڕیارێكی ده‌ركرد بۆڕاگرتنی كاتی پێشوازیكردن له‌په‌نابه‌ران له شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بی ئیسلامییه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران، به‌پاساوی "پاراستنی ئه‌مریكییه‌كان له هێرشی تیرۆریستی".
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، ڕێگه به‌هیچ هاوڵاتییه‌ك له عێراق، سوریا، سودان، لیبیا، یه‌مه‌ن، سۆماڵ، ئێران نادرێت بچنه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ.
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی په‌ڕله‌مانی عێراق یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، دوای كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌غدا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، عێراق له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆریزمه‌و "ڕه‌وا نییه كه عێراقییه‌كان به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدابكرێت".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئهوهشهاتبوو،"ئێمه داوا له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین كه بڕیارێكی هاوشێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌ربكات،" ئه‌وه‌ش وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌بریارێك گه‌شتكردنی هاوڵاتیانی ئه‌مریكی بۆ عێراق قه‌ده‌غه‌بكات.
هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له كاردانه‌وه‌ی بڕیاركه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو وتی" ده‌بێت ئه‌مریكییه‌كان له عێراق ده‌ربچن".
خەندان
