عێراق... وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ هه‌ڵبژێردران

عێراق... وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ هه‌ڵبژێردران
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆیان هه‌ڵبژارد.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی، له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا عرفان حه‌یالی به‌ وه‌زیری به‌رگری و قاسم ئه‌عره‌جی به‌وه‌زیری ناوخۆ ده‌نگیان له‌سه‌ر درا و هه‌ڵبژێردران.

وتیشی، هه‌ردوو وه‌زیر سوێندی ده‌ستوریان له‌به‌رده‌م ئه‌ندامان په‌رله‌مان خوارد.

پێشتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌لیم جبوری رایگه‌یاندبوو، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوی وه‌زیره‌ به‌تاڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.
payamner-
Top