حكوومەت ناوی وەزیرە نوێیەكان ئاشكرا دەكات

حكوومەت ناوی وەزیرە نوێیەكان ئاشكرا دەكات
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، ناوی وەزیرە نوێیەكان دەخرێنەروو.

سەرچاوەیەك لە ھاوپەیمانی نیشتیمانی ئاشكرایكرد، بڕیارە حەیدەر عەبادی ناوی وەزیرە نوێیەكانی حكوومەتەكەی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بخاتەڕوو.

سەرچاوەكە، ناوی وەزیرەكانیشی ئاشكراكردووە كە بریتین لە قاسم ئەعرەجی بۆ وەزارەتی ناوخۆ، عیرفان حەیالی بۆ وەزارەتی بەرگری و ئەنعام عوبەیدی بۆ بازرگانی و نەجمەدین موحسن بۆ پیشەسازی، بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی میدیاییش، پێدەچێ خودی عەبادیش لە كۆبوونەوەكەدا بەشداربێت.

تاكو ئێستا كەس بۆ پۆستی وەزیری دارایی دەست نیشان نەكراوە، چونكە پشكی كوردە، بەڵام لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵاوە بە وەكالەت بەڕێوە دەبرێ.










K24
Top