له کۆڕبه‌ندێکدا له گه‌یاره، پۆلیسی کۆمه‌ڵگە له موسڵ ده‌ستبه‌کار ده‌بێت
به مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردنی کارەکانی پۆلیس، کۆڕبه‌ندی پۆلیسی کۆمه‌ڵگەی موسڵ دوای ئازادکردنه‌وه‌ی شاره‌که ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد و له‌و ناوچانه‌شدا که ئازاد کراون ده‌ستبه‌کار ده‌بێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی ڕێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رکردایه‌تی پۆلیسی کۆمه‌ڵگە بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژێردرا که له دوو پیاو و ئافره‌تێک پێک دێن و کۆڕبه‌نده‌که به ئاماده‌بوونی نوێنەرانی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌کان و نوێنه‌ری فه‌رمانگه حکومییه‌کان و ڕێکخراوه ناحکومییه‌کان و پۆلیسی پارێزگاکه به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵه‌تی هاوکاریی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌کات بۆ دامه‌زراندن و ڕێکخستنی پۆلیسی کۆمه‌ڵگا.
لەو بارەیەوە، کۆڵۆنێڵ فه‌وزی جه‌میل سوڵتان فه‌رمانده‌ی پۆلیسی گه‌یاره ڕایگه‌یاند هیوادارین کۆڕبه‌ندی پۆلیسی نه‌ینه‌وا ببێت به مۆدێلێک بۆ ناوچه‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ، له‌و ڕێیه‌وه نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵگە یه‌کتر ده‌ناسن و ده‌توانن هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی ئاسایش.
payamner -
