تورکمانەکان داوا دەکەن لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵدا بەشدار بن
ئایدن مەعروف بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "دەمانەوێت ھاوشێوەی مووسڵ بەزووترین کات ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی تەلەعفەر دەست پێ بکات. بەشداریکردنی تورکمانەکان لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی تەلەعفەردا گرنگی ژیانی لە خۆ دەگرێت. ئەگەر لەماوەی ١٣ ساڵی رابردوودا سەیر بکەین ئەو گرووپە چەکداریانەی ناوچەکەنیان کۆنتڕۆڵکردووە بەئاسانی لێی دەرنەچوون. لەبەر ئەمە پێویستە ئەم ناوچانەی زۆرینەیان تورکمانن لەلایەن تورکمانەکانەوە کۆنتڕۆڵ بکرێن. ئێمە وەکو بەرەی تورکمانی عێراقی و وەک ھێزێکی سیاسیی دەبینە ھۆی بەھێزبوونی تورکمانەکان لە تەلەعفەر و ناوچەکانی دیکەش".
ئایدن مەعروف ئاماژەی بەوە دا کە لە حوزەیرانی ٢٠١٤ەوە تەلەعفەر لەلایەن داعشەوە دەستی بەسەردا گیراوە و، بەشێوەیەکی چڕوپڕ لەبارەی رزگارکردنی تەلەعفەر کە گەورەترین قەزای عێراقە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی عێراق گفتوگۆیان کردووە و، گوتی: "سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی پێی راگەیاندین کە نیگەرانییەکانمان لەجێگای خۆیدان و گەیشتنیە رێککەوتن بۆ بەشداریکردنی تورکمانەکان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا".
سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی عێراقی لە پەرلەمانی کوردستان، ئایدن مەعروف ئاماژەی بەوە دا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم جەختی لەسەر بەشداریکردنی تورکمانەکان لە ئۆپەراسیۆنی تەلەعفەردا کردووەتەوە و گوتی: "وەک بەرەی تورکمانی عێراقی لە دژی دابەشکردنی پارێزگای مووسڵین لەسەر بنەمای پێکھاتەی نەتەوەیی و مەزھەبی. بەڵام بەگرێنتی دان بەھێنانەدی مافەکانی تەواوی پێکھاتەکان پشتیوانی پارێزگای مووسڵی سەربەخۆ دەکەین".
payamner -
