دەیان پارچەی شوێنەواری بەنرخ لەماڵی سەرکردەیەکی داعش دۆزرایەوە

دەیان پارچەی شوێنەواری بەنرخ لەماڵی سەرکردەیەکی داعش دۆزرایەوە
دەیلی تیلیگراف بڵاویکردەوە کە نزیکەی سەد پارچە ئاسەواری گرانبەھای سەردەمی ئاشووری کە لەلایەن سەرکردەیەکی داعشەوە لە مووسڵ دزرابوون، لە ماڵەکەیدا دۆزرانەوە.

ئەو پارچانە لە ماڵی ڕووخاوی ئەو سەرکردەیەی داعش لە گەڕەکی "ئەلزەھرا"ی ڕۆژھەڵاتی مووسڵ دۆزرانەوە کە تازە لە دەستی داعش ڕزگار کراوە.

بەپێی چەند وێنەیەک کە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گرتوویەتی، ئەو کەلوپەلانە پارچەی گرانبەھا و ئاشێکی دەستی و کۆگای کۆشک و چەندان گۆزەی تێدابووە.

شوێنەوارناسان ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەلوپەلانە دەگەڕێنەوە بۆ پێش ھەزاران ساڵ بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری.













ZNA


Top