له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپدا.. فرۆكه‌خانه‌ی قاهیره رێگری له پێنج هاوڵاتی عێراقی ده‌كات بچنه ئه‌مه‌ریكا
دوێنێ هه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بریاری دا بۆ ماوه‌ی چوار مانگ رێگه به په‌نابه‌ران نه‌دات، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی كاتی گه‌شتی هاوڵاتیانی سوری و شه‌ش وڵاتی دیكه‌ی ئیسلامی قه‌ده‌غه كردوه، رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوه یارمه‌تی پاراستنی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له هێرشه تیرۆرستییه‌كان ده‌دات.
تره‌مپ وتیشی، ئیداره‌كه‌ی پێویستی به‌كات هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پشكنین بۆ گه‌شتیاران و په‌نابه‌ران په‌ره پێ بدات.
كۆشكی سپی وتی، ئه‌و شه‌ش وڵاته هه‌ریه‌ك له ئێران، عێراق، لیبیا، سۆمال، سودان و یه‌مه‌نن.
payamner-
