بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ به‌سه‌ر 5 هاووڵاتى عێراقیدا جێبه‌جێ كرا
ئاژانسى هه‌واڵی ڕۆه‌یته‌رز، بڵاوی كرده‌وه، كه له‌كاتى ڕێكارهكانىگهشتكردن له‌سه‌ر گه‌شتى ژماره 985 كه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى جی ئێف كینیدی له نیویۆرك ده‌فڕى، نوێنه‌رى كۆمسیۆنى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیدا 5 هاووڵاتى عێراقی كه له هه‌ولێره‌وه به ترانزێت گه‌شتبوونه فڕۆكه‌خانه‌ى قاهیره له گه‌ڵ هاوولاتییه‌كی یه‌مه‌نى كه ڤیزه‌ى كۆچكردنیان پێ‌بوو هێنابوو".
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌ش كرد، كه دواى پێداچوونه‌وه به ڤیزهكان له گه‌ڵ بهرپرسانىفرۆكهخانهى كینیدی ، بڕیار درا ڕێگه نه‌درێت گه‌شت بكه‌ن بۆ ئه‌مریكا ، هه‌رچه‌نده ڤیزه‌یان هه‌بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه ئه‌وه یه‌كه‌مین جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى نوێی ئه‌مریكایه كه بڕیاری دا، ڕێگه نه‌درێت به چوونه ژووره‌وه‌ى هاووڵاتیانى 7 وڵاتى ئیسلامی، بۆ ئه‌مریكا.
باسنيوز
