جەنراڵ ئێلێکتریک دوو وێستگەی کارەبا لە عێراق دروستدەکات
بەپێی ئەو گرێبەستە، کۆمپانیای جەنراڵ ئێلێکتریک دوو وێستگەی کارەبا هەریەک بە توانای بەرهەمهێنانی 750 میگاوات بە گوژمەی یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار دروستدەکات.
عێراق بە دەست کێشەی کەمی کارەباوە دەناڵێنێت، بەپێی حکومەتی عێراق، واژۆکردنی ئەو گرێبەستە بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەکانی ئەو وڵاتەیە لە کەرتی کارەبا.
بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و هەبوونی گەندەڵی لەنێو دامودەزگاکانی حکومەت، هاووڵاتییانی زۆربەی ناوچەکانی عێراق، لە بەشێکی پێداویستییە سەرکییەکانی ژیان بێ بەشن.
رووداو
