كریستیانییەكانی حەمدانیە بۆ شوێنەكانیان دەگەڕێنەوە

كریستیانییەكانی حەمدانیە بۆ شوێنەكانیان دەگەڕێنەوە
ھەرچەندە بەشێك لە بیناكانی شارەكەیان بە ھۆی شەڕ روخاون، بەڵام كریستیانییەكانی حەمدانیە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەگەڕێنەوە.

حەمدانیە بەر لە ھاتنی داعش 150 ھەزار دانیشتووی ھەبوو كە نیوەیان كریستیانن و دەكەوێتە باشووری رۆژھەڵاتی موسڵ.

داعش ساڵی 2014 دەستی بەسەر شارەكەدا گرت و دانیشتوانەكانی لەوانە كریستیانیەكان بۆ ھەرێمی كوردستان رایانكرد.

لە قوناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی موسڵ كە رۆژی 17 تشرینی 2016 دەستیپێكرد قەزای حەمدانیە و نزیكەی تەواوی ناوچەكانی دەوروبەری موسڵ كۆنترۆڵكران.

دانیشتوانی ناوچەكانی رزگاركراو لەوانە حەمدانیە بەھۆی دڵنیا نەبوونیان لە ئاسایش و نەبوونی سەرچاوەی دارایی و مرۆیی بۆ ئاوەدانكردنەوە شوێنەكانیان بە كەمی بۆ ناوچەكانیان دەگەرێنەوە، بەتایبەتی كریستیانییەكان كە زۆربەی ھەرە زۆری پێداویستییەكانی ژیانیان لە لایەن داعشەوە تاڵان كراوە و ئەوەی دیكەشی ئاگری تێبەرداوە و لە ناوی بردووە.






K24
Top