داعش چه‌كه ئاسمانییه‌كانی نیشان ده‌دات
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا دوو چه‌كدار له كه‌ناره‌كانی زێی دیجله ده‌رده‌كه‌ون یه‌كێكیان فڕۆكه‌كه‌ی به‌ده‌سته و به‌ره‌و ئاسمان پاڵی پێوه ده‌نێت و ده‌یفڕێنێت، پاشان ڤیدیۆیه‌ك نیشان ده‌دات چۆن هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن ئامانج و به‌م بۆمبانه‌ی فڕۆكه‌كان هه‌ڵی گرتووه، هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج.
رێكخراوی داعش ئه‌م گرته ڤیدیۆیانه وه‌كو پروپاگه‌نده‌ی شه‌ڕی راگه‌یاندن دژی نه‌یاره‌كانی به‌كاری ده‌هێنێت كه نیشانی بدات، چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌كار ده‌هێنێت.
له 17ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 هێزه عێراقییه‌كان هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ رزگاركردنی موسڵ به یارمه‌تی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ست پێكردوه.
دوای 100 رۆژ له شه‌ڕ توانیان به‌ری چه‌پی شاره‌كه رزگار بكه‌ن و له ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ رزگاركردنی به‌ری راست ده‌كه‌ن.
payamner -
