مشعان جبووری بۆ عەبادی ناتوانن کێبرکێ لەگەل ھەرێمی کوردستاندا بکەن
مشعان جبوورى، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نووسێت :" ئه‌وه‌ى هاتوچۆى كوردستانى كردووه له پێش 2003 و ئێستاش ده‌یبینێت، تێبینی ئه‌و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانییه گه‌وره‌یه ده‌بینێت، كه چۆن توانیویانه ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وتانه به 17% بودجه‌وه به‌ده‌ست بهێنن، له كاتێكدا پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بن له پێش 2003 سه‌ربارى ئه‌و هه‌موو بودجه زۆره".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، گوتیشی :" په‌یمان به سه‌رۆك وه‌زیران یان هه‌ر پارێزگارێك ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر بتوانن پارێزگاكان یان هه‌ر شارێكى دیكه وه‌كو هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك لێبكه‌ن، ئه‌و كاتبه‌ڵێن بێت شعرێكى جوانیان به باڵادا بنووسم".
جبوورى به شانازییه‌وه، گوتیشی :" شانازى به شاره‌كانى هه‌رێمه‌وه ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وت وئاوادانى و پێشكه‌وتنه‌ى به‌دی هاتووه، پێش ئه‌وه‌ش خۆشه‌ویستیم بۆ عێراق، مه‌به‌ستمه".
payamner -
