حكومەتی عێراق مووچەی 19 مانگی فەرمانبەرانی رۆژھەڵاتی موسڵ دەداتەوە
حكومەتی عێراق لە ھاوینی 2015 مووچەی فەرمانبەرانی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش بڕی، پاش ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك مووچەی فەرمانبەرانی خۆی بۆ ناوچەكانی ژیر دەسەڵاتی داعش دەنارد.
عەبدولقادر پێی وایە پێدانی مووچە بە فەرمانبەران، جووڵەیەكی فراوان بە رۆژھەڵاتی موسڵ دەبەخشێت و بازاڕەكەی دەبوژێنێتەوە، كە بەری چەپی شارەكە بە تەواوەتی كۆنترۆڵ كراوە، بەڵام ئێستا بەھۆی نەبوونی سەرچاوەی داھات، دانیشتوانی ناوچەكانی رزگاركراوی موسڵ لە رەوشێكی سەختی ئابووریدا دەژین.
حكومەتی عێراق بەردەوامە لەسەر پێدانی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی خۆی كە پاش ھاتنی داعش روویانكردۆتە ھەرێمی كوردستان.
سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رۆژی سیشەممە 24 كانوونی دووەمی 2017 بە فەرمی كۆنترۆڵكردنی بەری چەپی موسڵی راگەیاند، پاش ئەوەی فەرماندە سەربازییەكانی عێراق رۆژی 18 ئەم مانگە كۆنتڕۆڵ كردنی ئەم شوێنەیان راگەیاندبوو.
ئۆپهراسیۆنی كۆنترۆڵكردنهوهی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یهكهمی 2016 به بهشداری 100 ههزار كهس له هێزهكانی عێراقی و كوردستانی دهستیپێكرد و پاش كۆنترۆڵكردنی تهواوی ناوچهكانی دهوروبهری موسڵ لە سەرەتاكانی ئۆپەراسیۆنەكە، دوای سێ مانگ تەواوی گهڕهكهكانی بهری چهپی موسڵ كۆنتڕۆل كران.
داعش رۆژی 10 حوزەیرانی 2014 دەستی بە سەر شاری موسڵ گرت، پاش ئەوەی ھێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراق بێ ھیچ بەرگرییەك شارەكەیان چوڵكرد و چەكەكانیان فرێدا.
K24
