ڕاپۆرتی رێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی: عێراق گەندەڵترین وڵاتە بۆ گەندەڵی
رێكخراوه‌كه كه چاودێری ئاستی گه‌نده‌ڵی ده‌كات له جیهاندا له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی پشتگیری له سیاسییه به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌كان ده‌كه‌ن كه به‌ڵێن ده‌ده‌ن ڕه‌وشی واقع بگۆڕن و گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵن، "ڕه‌نگه ته‌نها ببنه هۆی زیاتركردنی كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی".
به‌پێی لیسته‌كه‌ی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ولاتانی دانیمارك و نیوزله‌ندا له‌سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌مترین ئاستی گه‌نده‌ڵیان تێدایه و دواتر به‌پێی ریزبه‌ندی وڵاتانی فینله‌ندا، سوید، سویسرا، و نه‌رویج دێت.
به‌لام وڵاتی سۆماڵ به گه‌نده‌ڵترین وڵاتی جیهان ئه‌ژماركراوه له‌پله‌ی 176 دایه وو دواتریش وڵاتانی باشووری سودان، كۆریای باكوور و سوریا دێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و ده وڵاته‌ی كه‌مترین گه‌نده‌ڵیان تێدایه بریتین له سه‌نگافوره، كه‌نه‌دا، ئه‌ڵمانیا، لۆكسمبۆرگ، و به‌ریتانیا كه له‌پله‌ی 10 مین ولاتدا هاتووه.
ئه‌مریكا ئه‌مساڵ چۆته ریزبه‌ندی 18 هه‌مین وڵاتی جیهان به‌وه‌ی كه‌مترین گه‌نده‌ڵی تێدایه دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2015 دا له پله‌ی 16 میندا بووه.
خه‌ندان
