ھاوکارانی مرۆیی له چارەنووسی ھاوڵاتییانی رۆژئاوای موسڵ نیگەرانن
"لیز گراندێ" ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق گوتی: "ئێمە ھەستمان بە ئارامی کرد کەوا خەڵکێکی زۆر لە بەشەکانی ڕۆژھەلاتی موسڵ توانیویانە لە ماڵەکانیان بمێننەوە. ئێمە ھیوادارین ھەموو شتێک کرابێت بۆ پاراستنی سەدان و ھەزاران کەس لەو کەسانەی کە لە سەرانسەری ڕووبارەکەن لە ڕۆژئاوا. ئێمە دەزانین کە ئەوان لەوپەڕی مەترسیدان و ئێمە ترسمان ھەیە بۆ ژیانیان."
لە پلانی لەناکاو کە پێش دەستپێکی ھەڵمەتی موسڵ ئامادەکراوە، ھاوکارانی مرۆیی ھۆشداریان دا لەوەی زۆربەی ھەرە زۆری یەک ملیۆن ھاوڵاتی لەوانەیە بەھۆی جەنگەکەوە زیانیان پێبگات لە خراپترین سیناریۆیدا. تاکو ئەمڕۆ ١٨٠هەزار کەس لە بەشەکانی ڕۆژھەڵاتی شارەکە ڕایانکردووە، زیاتر لە ٥٥٠هەزار ھاوڵاتی لە ماڵەکانی خۆیان ماونەتەوە.
ھاوکارانی مرۆیی بەشێوەیەکی خێرا کاریان کردووە بۆ دابینکردنی ھاوکاری ڕزگارکردنی ژیان. نزیکەی ٦٠٠هەزار کەس خۆراکیان وەرگرتووە، ٧٤٥هەزار کەس سوودیان لە ھاوکاری ئاو و خاوێنکردنەوە وەرگرتووە و ٣٧٠هەزار کەس چاودێری پزیشکیان وەرگرتووە. ھەشتا و پێنج لەسەدی ئەو کەسانەی کە لە موسڵەوە ئاوارەبوون لە ١٣خێوەتگە و شوێنە تەنگەتاویەکان دەمێننەوە کە لەلایەن حکومەت و ھاوکارانی مرۆییەوە بنیاتنراون. دە لەو خێوەتگایانە پێش وەختە پڕبوونەتەوە کە چوار لەو خێوەتگایانە درێژکراونەتەوە. حەوت خێوەتگەی تریش لە ژێر بنیاتناندان.
خاتوو گڕاندێ گوتی: "ئەم ڕاپۆرتانەی لە ناوەوەی ڕۆژئاوای موسڵ جێگای دڵتەنگین. ھاوکارانی مرۆیی ناتوانن دەستیان بەم ناوچانە بگات بەڵام ھەموو بەڵگەکان ئاماژە بە بارودۆخێکی زۆر خراپ دەکەن. نرخەکانی خۆراکی سەرەکی و کۆمەکیەکان بەرزن. ئاو و کارەبا لە گەڕەکەکان بە پچڕ پچڕی ھەن و زۆربەی خێزانەکان بەبێ داھات تەنھا ڕۆژێ یەک جار نان دەخۆن. ئەوانی تر ناچارکراون کە ئەساسی ناوماڵیان بسووتێنن بۆ خۆگەرمکردنەوە،"
خاتوو گراندێ گوتی: "ئێمە نازانین لە ڕۆژئاوای موسڵ چی ڕوودەدات بەڵام ناتوانین ئەگەری بارودۆخەکانی ھاوشێوەی گەمارۆدان یان ئاوارەبوونی بە کۆمەڵ بە دوور بگرین. تا ئێستا، نزیکەی نیوەی بریندارەکانی موسڵ بریتین لە ھاووڵاتیان. ئێمە دەزانین کە لە زۆربەی حالەتەکان بەھۆی ئەوەوەیە کە ھاووڵاتیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کراونەتە ئامانج. ھەستێکی ترسێنەرە بیر لەو مەترسیانە بکەیەوە کە ئەو خێزانانە دووچاریان دەبنەوە، ئەم ھاووڵاتیانە لەوانەیە بەھۆی بۆمبە چێندراوەکان و تەقەکردنی ڕاستەوخۆ بکوژرێن و یان لەوانەیە وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاربھێندرێن."
ھێزەکانی ئاسایشی عێراقی چەمکێکی مرۆیی ئۆپراسیۆنەکانیان ھەڵگرتووە کە تێیدا پاراستنی ھاوڵاتیان دەخاتە چەقی پلانی جەنگ. ھاوکارانی مرۆیی پێشوازی لەم پەیڕەوە دەکەن و بانگەشەی بەکۆمەڵ نوێدەکەنەوە بۆ ھەموو لایەنەکانی ململانێ بۆ پابەندبوون بە ناچاریەکانیان لە ژێر یاسایی مرۆیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ھاووڵاتیان و دڵنیابوون لەوەی کە ھاووڵاتیان دەستیان بە ھاوکاری ڕزگارکردنی ژیان دەگات.
"سەرنجی جیھان لەسەر ھەڵمەتی سەربازیە لە ناو عێراقدا، بەڵام کاتێک ئەم ھەڵمەتە کۆتایی پێ دێت، ھێشتا قەیرانێکی مرۆیی لە ئارادایە. نزیکەی سێ ملیۆن تەنانەت چوار ملیۆن عێراقی بە پشت بەستن بەوەی کە چی لە موسڵ و حەویجە و تلەعفەر ڕوودەدات لەوانەیە لە ماڵەکانی خۆیان ئاوارەببن لە کۆتایی ململانێیەکە. ئەم خێزانانە پێویستە بژاردەیەکی زۆر گرنگ ھەڵبژێرن لەبارەی چۆنیەتی دووبارە بنیاتنان و دامەزراندنی ژیانی خۆیان. پێویستە لەسەر ئێمەش لێرە بین بۆ یارمەتیدانیان. ئێمە ھیوا و بڕوامان وایە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەجێمان ناھێڵن لە دوای قەیرانی موسڵ. ئەمەش ھەڵەیێکە و ھەڵەیەکی زۆر گەورە دەبێت ئەگەر ڕوو بدات."
payamner -
