نزیكه‌ی 750 هه‌زاركه‌س هێشتا له موسل له ژێر ده‌ستی داعش دان
ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا له‌باره‌ی دۆخی خه‌ڵكی گه‌مارۆدراوی موسڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، خه‌ڵكی گه‌مارۆدراو له‌به‌شی خۆرئاوای شاره‌كه رووبه‌ڕووی كه‌می خۆراك و ئاو و سوته‌مه‌نی و پێداویستی پزیشكی بونه‌ته‌وه.
وولفغانغ غریسمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی نه‌رویجی بۆ كۆچبه‌ران له‌عیراق وتی "مانه‌وه‌ی رێژه‌ی زیانه‌كان له‌ریزی مه‌ده‌نییه‌كان جێگه‌ی نیگه‌رانییه، به‌هۆی نه‌توانینی خه‌ڵك بۆ هه‌ڵهاتنیان به‌ره‌و شوێنێكی ئارام".
باسی له‌وه‌شكردووه، له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵهاتوون قسه‌یان كردووه‌و وتویانه كه پێویستیان به هاوكاری پزیشكی خێرایه‌و دۆخیان خراپه.
غریسمان وتیشی "به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هێشتا گه‌مارۆدراون له‌ناو شاره‌كه، له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دان به‌هۆی شه‌ڕی به‌رده‌وام و كه‌می پێداویستی، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی 100 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ هێشتا ناتوانن بگه‌ن پێیان".
ساڵی نوێ له‌عیراق به زیادبوونی ژماره‌ی قوربانیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و زیادبوونی ژماره‌ی ئاواره‌كان ده‌ستیپێكرد، له ئێستادا زیاتر له 180 هه‌زار كه‌س به‌هۆی شه‌ڕی موسڵه‌وه ئاواره‌بوون.
وەك گەورەترین ئۆپەراسیۆنی وشكانی دوای داگیركردنی عیراق لەساڵی 2013 دا بە ڕابەرایەتی ئەمریكا، ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ بە بەشداری 100 هەزار سەربازی سوپای عیراق و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و میلیشیا شیعەكان لە 17ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2016 دا دەستیپێكرد و هەتا ئێستا بەشی رۆژهەڵاتی شارەكە كۆنترۆڵكراوەتەوە.
له‌ئێستادا هێزه عیراقییه‌كان ده‌ستیانكردووه به ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێك بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژئاوای موسڵ له چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش و له دوو سێ رۆژی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستپێده‌كات.
فه‌ریق ڕوكن، عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یاراڵا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی "واهاتین نه‌ینه‌وا " ڕایگه‌یاند "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له دوو سێ ڕۆژی داهاتوودا، ئه‌وه‌ش بۆ پاڵپشتی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری رۆژئاوای ڕووباری دیجله‌ی موسڵ."
به‌شی ڕۆژئاوای موسڵ ژماره‌یه‌كی زۆر شه‌قامی ته‌سك و ڕاڕاوه‌ی تێدایه كه تانك و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی دیكه ناتوانن به ئاسانی به‌ناویدا تێپه‌ڕبن، به‌وه‌ش پێشبینی ده‌كرێت كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شی رۆژئاوای شاره‌كه سه‌ختتربێت. هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت داعش به تاكتیكی نوێ و فڕۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو به‌رگرییه‌كی سه‌ختتر بكات.
payamner -
