وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق 4 فه‌رمانگه‌ى هه‌رێمى كوردستان داده‌خات
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ، بڕیاریدا به داخستنى ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه بۆ ماوه‌یه‌كى دیاریكراو و له به‌رامبه‌ردا نووسینگه‌ى كارتى نیشتمانى، ده‌كاته‌وه.
له نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى عێراقدا كه ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕه‌گه‌زنامه و بارى شارستانى هه‌رێمى كوردستان كراوه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) كه‌وتووه، هاتووه " پاڵپشت به به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و جێبه‌جێكردنى بڵاوكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى كارتى نیشتمانى بۆ مانگى شوبات له سنوورى پارێزگاى سلێمانى بڕیاردرا به ڕاگرتنى كاره‌كانى فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى هه‌ڵه‌بجه و ڕانیه و دوكان و شارباژێڕ".
به‌پێى نووسراوه‌كه "فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى هه‌ڵه‌بجه له 1/2/2017 داده‌خرێت و له 7/2/2017 ده‌كرێته‌وه، فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى ڕانیه له 8/2/2017 داده‌خرێت و له 14/1/2017 ده‌كرێته‌وه، فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى دوكان له 15/2/2017 داده‌خرێت و له 22/2/2017 ده‌كرێته‌وه و فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى شارباژێڕ له 22/2/2017 داده‌خرێت و له 28/2/2017 ده‌كرێته‌وه".
bas news-
