له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه مشت‌ومڕ له نێوان شاندی حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن دروست بوو
سه‌رۆكی شاندی حكومه‌تی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانا ره‌خنه‌ی له‌وته‌ی نوێنه‌ری ئۆپۆزسیۆن سه‌باره‌ت به‌ئاشتی له سوریا گرت و به بێزاركه‌ر وه‌سفی كرد.
به‌شار جه‌عفه‌ری له‌باره‌ی ده‌ستپێكی وته‌ی محه‌ممه‌د عه‌لوش نوێنه‌ری گروپی "له‌شكری ئیسلام"ی ئۆپۆزسیۆن، له دانیشتنی ئه‌ستانادا كه به‌سه‌رپه‌رشتی روسیا و توركیا و ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت، وتی، هه‌ڵسوكه‌وتی به شێوه‌یه‌كه زێده‌ڕۆیی ده‌كات و له‌چوارچێوه‌ی كاری دیپلوماسی ده‌رده‌چێت.
عه‌لوش له وته‌كه‌یدا سوپای سوریا و هاوپه‌یمانانی به‌شكاندنی ئاگربه‌ست له سوریا تۆمه‌تبار كرد كه له 30 كانونی یه‌كه‌می 2016 به رێككه‌وتنی روسیا و توركیا به‌ده‌ست هات.
عه‌لوش وتیشی، بژارده‌ی باشی ئۆپۆزسیۆن بژارده‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری سیاسی له سوریا بوو، به‌ڵام تاكه بژارده‌مان نه‌بوو چونكه ئێمه له پێناو مافه‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ین.
دوای وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان خیره‌ت عه‌بدولره‌حمانۆڤ دانیشتنه‌كه به نهێنی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌شار جه‌عفه‌ری وتی، وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه كازاخستان ئیجابیه و دڵخۆشكه‌ره.
به‌ڵام ره‌خنه‌ی له وته‌ی ئۆپۆزسیۆن گرت و وتی، زمانێكی بێزار كه‌ر بوو و جدیه‌ت له وته‌ی عه‌لوشدا نه‌بوو و به‌هۆیه‌وه ئاماده‌بووان كه‌وتنه دڵه‌راوكێ.
پێشتر عه‌لوش له‌وته‌كه‌ی وتی، ئێمه بۆ ئێره هاتین تاكو ئاگربه‌ست وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م له‌م پرۆسه‌یه بچه‌سپێنین، دواتر به‌ره‌و هه‌نگاوه‌كانی دیكه بچین ئه‌گه‌ر به‌كرده‌وه له‌سه‌ر زه‌وی به‌ده‌ست نه‌یه‌ت.
پێشتر یه‌حیا عه‌ریزی وته‌بێژی شاندی ئۆپۆزسیۆن له لێدوانێكیدا وتی، ئۆپۆزسیۆن ناچێته ناو گفتوگۆی سیاسی، هه‌موو شتێك له ده‌وری پابه‌ندبوون به ئاگربه‌ست و ره‌هه‌ندی مرۆیی ده‌سوڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی باره‌گرانه‌كانی سه‌ر شانی سورییه‌كان سوك بكه‌ین، كه ئێستا له‌ژێر گه‌مارۆ دان و ده‌ستگیركراوان ئازاد بكرێن و یارمه‌تییه‌كان بگه‌یه‌نرێت.
ئه‌وه بۆ جاری یه‌كه‌مه كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ له‌نێوان حكومه‌تی سوریا و بوێنه‌ری گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن بكرێت.
شه‌ڕی سوریا له سه‌ره‌تای 2011ه‌وه ده‌ستی پێكرد و تاكو ئێستا كۆتایی به ژیانی 300 هه‌زار كه‌س هێناوه و به‌هۆیه‌وه 11 ملیۆن كه‌س ئاواره بوون.
payamner -
