پەرلەمانتارێکی عێراق: گومان دەکرێ ترەمپ عێراق دابەش بکات

 پەرلەمانتارێکی عێراق: گومان دەکرێ ترەمپ عێراق دابەش بکات
پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق گومان دەکات سەرۆکی نوێی ئەمریکا، عێراق دابەش بکات، ژمارەیەک هۆکاریش باس دەکات، کە دابەشکردنەکە خێراتر دەکات.



بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتاری عێراق لە وتارێکدا لە رۆژنامەی (سەباح)ی عێراقی، کە رۆژی دووشەممە 23/1/2017 بڵاو کراوەتەوە، رایگەیاندووە، کە یەکلانەکردنەوەی ماددەی 140ـی دەستووری عێراق و چارەسەرنەکردنی کێشەی نەوت و غازی نێون هەولێر و بەغدا، پرۆسەی دابەشکردنی عێراق نزیکتر دەکات.



بەختیار شاوەیس پێیوایە ئێستا عێراق بە کردەیی دابەش بووە و بۆ ”بەهێزکردنەوە“ی دەوڵەتی عێراقیش، ”پێویستە“ دابەشکردنەکە لەسەر بنەمای فیدڕالی ئەنجام بدرێت، بەوشێوەیەی دەستووری عێراق باسی کردووە و ئەمریکییەکانیش پێیان خۆشە.



ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەت بەوەش کردووە، کە لە میژووی نزیکی ئەمریکییەکاندا، لە سەردەمی دەسەڵاتداریی دیموکراتەکانی ئەمریکا، پلان دادەڕێژرێت و دەکریتە یاسا و دواتریش کۆمارییەکان جێبەجێی دەکەن، نموونەش بەوە دەهێنێتەوە، کە لەسەردەمی دیموکراتەکان (بیل کلینتۆن) لە ساڵی 1998، یاسای رزگارکردنەوەی عێراق پەسەنکرا و کۆمارییەکان (جۆرج دەبلیو بووش) لە ساڵی 2003 جێبەجێی کرد.



بەختیار شاوەیس هەروەها رایگەیاندووە، کە لە سەردەمی دیموکراتەکان، جۆ بایدن، جێگری باراک ئۆباما پلانی دابەشکردنی عێراقی دانا و ”گومان دەکرێ“ دۆناڵد ترەمپی کۆماری و سەرۆکی ژمارە 45ـی ئەمریکا، پکلانی دابەشکردنەکە جێبەجێ بکات.







باسنیوز
Top