نوێنه‌رێكی كه‌ركوك: له ماوه‌ی 10 رۆژدا پرۆسه‌ی رزگاركردنی حه‌ویجه ده‌ست پێ ده‌كات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نوێنه‌رێكی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی رزگاركردنی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه له ماوه‌ی 10 رۆژدا ده‌ست پێده‌كات، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دوا بكه‌وێت كاریگه‌ری له ئاسایشی پارێزگاكه ده‌بێت.
خالد مفره‌جی رایگه‌یاند، به‌پێی بۆچوونی من هێزه عێراقییه‌كان 10 رۆژیان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و شارۆچكه‌ی حه‌ویجه بڕۆن، وتیشی، هه‌ندێ رای كه‌م له‌نێو فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه كه سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رزگاركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا ته‌واو بێت ئینجا بۆ حه‌ویجه بگه‌ڕێنه‌وه، پێم وایه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كه جارێكی دیكه دووباره ده‌بێته‌وه.
وتیشی، دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی رزگاركردنی حه‌ویجه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌نته‌ری كه‌ركوك ده‌بێت، ئه‌وه‌ش فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان دووپاتیان كردۆته‌وه، وتیشی، هه‌ماهه‌نگی له‌نێو سوپا و پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی بۆ رزگاركردنی حه‌ویجه و شاره‌دێیه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی داعش له‌و ناوچانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا ده‌بێت.
PAYAMNER-
