موقتەدا سەدر عێراق بەجێ دەهێڵێت

موقتەدا سەدر عێراق بەجێ دەهێڵێت


رێبەری رەوتی سەدر وڵاتەکەی بەجێ دەهێڵێت و روو لە لوبنان دەکات.



میدیا لوبنانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە رۆژی شەممە 21/1/2017، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە فڕۆکەخانەی شاری نەجەفەوە بە سەردانێکی پێشتر رانەگەیەندراو بەرەو بەیرووتی پایتەختی لوبنان رۆیشتووە.



تاوەکو ئێستا ئامانجی سەردانەکە و ناوی ئەو کەسانەی موقتەدا سەدر لەگەڵیان کۆ دەبێتەوە، ئاشکرا نەکراوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێ لەگەڵ حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی کۆ ببێتەوە.



دوا سەردانی رێبەری رەوتی سەدر بۆ لوبنان لە مانگی ئاداری 2016 بوو، کە دوای کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکەی لە ناوچەی سەوزی بەغدا، ئەنجامی دا.



موقتەدا سەدر، یەکێکە لە سەرکردە ئایینییەکانی مەزهەبی شیعە لە عێراق و سەرکردەیەکی سیاسیی دیارە، یەکێکە لە نەیارە سەرسەختەکانی سیاسەتەکانی نوری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق.
BAS NEWS-
Top