ڕاوێژكاره‌كه‌ى قاسم سوله‌یمانى دامه‌زراندنى وه‌ك باڵیۆز له به‌غدا دووپات ده‌كاته‌وه
ئیره‌ج مه‌سجدی، ڕاوێژكارى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودس، له لێدوانێكیدا كه ماڵپه‌ڕى یانه‌ى ڕۆژنامه‌نووسه گه‌نجه‌كانى ئێران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕای گه‌یاند :" لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ناومیان بۆ به‌رپرسانى عێراق پێشنیاز كراوه". ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه نازانێت كه‌ى ئه‌و ئه‌ركه‌ى ڕاده‌ست ده‌كرێت، چونكه ئه‌و كاره به زنجیره‌یه‌ك ڕێكاردا تێده‌په‌ڕێت.
پێشتر ئاژانسى "ئیسنا"ـى ئَانى له‌سه‌رچاوه‌كانییه‌وه ئه‌وه‌ى گواسته‌وه، دامه‌زراندنى ڕاوێژكاره‌كه‌ى سوله‌یمانى له عێراق به‌هۆكارى ئه‌منى و سیاسی بووه، پێشبینیش ده‌كه‌ن به‌رپرسانى عێراق ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نیشان بده‌ن.
ئه‌گه‌ر به‌رپرسانى عێراق ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دامه‌زراندنى "مه‌سجدى" بده‌ن، ئه‌وه دواى ئه‌وه دێت كه حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ، ماوه‌ى شه‌ش ساڵ له‌و پۆسته‌دا بووه و ئه‌وه‌ش پێشێلكردنى نه‌ریتى دیپلۆماتییه‌كانه كه ده‌بێت هه‌ر باڵیۆزێك چوار ساڵ زیاتر له وڵاتێكدا نه‌مێنێته‌وه.
BAS NEWS-
