فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقی: زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كان داعش له‌موسڵ كوژراون
فه‌ریقی روكن عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی به رۆیته‌رزی راگه‌یاند، كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی موسڵ و پاككردنه‌وه‌ی له چه‌كدارانی داعش هه‌روه‌كو به‌ری چه‌پ قورس نابێت.
وتیشی، له‌م رۆژانه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌كان و پێكهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پرۆسه‌ی رزگاركردن ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، پێناچێت له‌وه‌ی بینیمان قورس‌تر بێت، زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش له‌به‌ری چه‌پ له‌گۆڕ نران.
ئه‌سه‌دی وتیشی، له چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوو كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌ری رۆژهه‌ڵات راده‌گه‌یه‌نرێت.
به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی رایانگه‌یاند، پێشڕه‌وییه سه‌ربازییه‌كانی دوو هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ك بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه شێوازی شه‌ڕكردن باشتر بووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزه جیاوازه‌كان وه‌كو هێزی دژه تیرۆر و سوپا و پۆلیس باشتر بووه.
payamner-
