چوار گه‌ڕه‌ك ماوه، ته‌واوی به‌ری چه‌پی موسڵ رزگار بكرێت
به‌پرسێكی شانه‌ی راگه‌یاندنی عێراقی ئاشكرای كرد، ته‌نها چوار گه‌ڕه‌ك له به‌ری چه‌پی شاری موسڵ ماوه، به‌رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه ته‌واوی به‌ری چه‌پ له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگار ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌و به‌رپرسه به سپۆتنیكی راگه‌یاندوه، تاكو ئێستا چوار گه‌ڕه‌ك ماوه، كۆنترۆل نه‌كراون، به‌رزگاركردنی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ته‌واوی به‌ری چه‌پ له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگار ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و ناوچانه‌ی تاكو ئێستا رزگار نه‌كراون، له‌وانه گونده‌كانی "قوبه و شه‌ریخان"ی ته‌نیشت ره‌شیدیه، وتیشی، ئه‌و گوندانه شوێنێكی جوگرافی تایبه‌تیان هه‌یه، ره‌نگه له داهاتوودا گرنگی خۆی هه‌بێت.
payamner-
