كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی گرێبه‌ستێكی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌باته‌وه
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا باس له‌و كراوه، كۆمپانیای "داینكۆپ ئینته‌رناشنال-Dyncorp International " گرێبه‌ستێكی سه‌ربازی بۆ چاككردنه‌وه و په‌ره‌پێدان و نۆژه‌نكردنه‌وه و پشتیوانی كه‌شتییه فرۆكه‌هه‌ڵگره‌كانی ئه‌مه‌ریكی له هه‌ریه‌ك له عێراق و كوێت و ئه‌فغانستان به بڕی 30,790,391 دۆلار برده‌وه، وتیشی، ئه‌و گرێبه‌سته له 31ی كانونی یه‌كه‌می 2017 كۆتایی پێ دێت.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌روو، كاری ئه‌و كۆمپانیایه كه باره‌گاكه‌ی له ناوچه‌ی "فۆرت وۆرس" له ولایه‌تی ته‌كساس دایه، ئه‌وه‌یه نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له عێراق ئه‌نجام ده‌دات، هه‌روه‌ها فرۆكه جه‌نگییه‌كان ئاماده ده‌كات، چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه و زیادكردنی پێویستیان بۆ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه كرده‌وه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
payamner-
