له تهلكییف دوو براى مه‌سیحی له ده‌ست داعش ڕزگار ده‌كرێن
ڕێكخراوى سوورایا بۆ رۆشنبیری و میدیا كه ڕێكخراوێكى سه‌ر به مه‌سیحییه‌كانه ، ڕاگه‌یاند :" دواى ئازادكردنى شارۆچكه‌ى تهلكییف و دێر مارگۆرگیسى مێژووی له سنوورى نه‌ینه‌وا و وه‌رگرتنه‌وه‌ى له تیرۆریستانی داعش، هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان دوو ڕفێندراو، ڕزگار بكه‌ن".
ڕوونش كراوه‌ته‌وه، كه دوو ڕفێندراوه ئازادكراوه‌كه خڵكى ناوچه‌ى بهخدیدان سبه‌ینێ ڕاده‌ستى كه‌سوكاره‌كانیان ده‌كرێنه‌وه.
دوو ڕفێندراوه ئازادكراوه‌كه، هه‌ردووكیان بران و لهكریتیانهكانن به ناوه‌كانى : هه‌یته‌م ئه‌بلحه‌د گۆرگیس بلوو (40 ساڵ) و ئه‌سیر ئه‌بلحه‌د گۆرگیس (47 ساڵ).
ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق توانییان شارۆچكه‌ى تهلكییف له سنوورى نه‌ینه‌وا له ده‌ست ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش، له چوارچێوه‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى نه‌ینه‌وا كه له 17ى10ى2016ـه‌وه ده‌ستی پێكردووه، ڕزگار بكه‌ن.
باسنيوز
