فەتلاوی بۆ عەبادی: داوا لە خوا دەکەم نزاکانت قبوڵ بکات

فەتلاوی بۆ عەبادی: داوا لە خوا دەکەم نزاکانت قبوڵ بکات


سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادە و پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە گاڵتەوە باسی لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.



لە پۆستێکدا، کە لەپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، حەنان فەتلاوی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالیکی سەرۆکایەتیی دەکات، رایگەیاندووە، حەیدەر عەبادی چوار ساڵی دەسەڵاتی خۆی بە ”داواکردن“ تێپەڕاند.



حەنان فەتلاوی بە گاڵتەوە نووسیویەتی، ”داوا لە خوا دەکەم نزاکانت قبوڵ بکات“، وەک ئاماژەیەک بۆ لێدوانەکانی حەیدەر عەبادی، کە ”بەردەوام“ لە لێدوانەکانیدا ”داوا دەکات“.



ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا هەروەها نووسیویەتی، ”ئەگەر لە گووگڵ بنووسیت عەبادی داوا دەکات، ئەوا سەدان لاپەڕەت بۆ دەدۆزێتەوە“.



حەنان فەتلاوی سەرسوڕمانیی خۆی لە بابەتەکە راگەیاندووە و نووسیویەتی، ”نازانین داوا لە کێ دەکات، لە کاتێکدا ئەو خاوەنی باڵاترین دەسەڵاتە لە دەوڵەتی عێراق“.



فەتلاوی، کە بەردەوام بە لێدوانەکانی دژایەتیی مافەکانی گەلی کوردستان و پێکهاتەی سوننەمەزهەبی عێراق دەکات، پشتگیریی نوری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق دەکات لە دژی حەیدەر عەبادی.
bas news-
Top