پارێزگاری بەغدا لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە
عەلی تەمیمی، پارێزگاری بەغدا، کە سەر بە رەوتی سەدرە، رۆژی پێنجشەممە 19/1/2017 ئامادەی دانیشتنێک بوو لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، تایبەت بە لێپرسینەوە لێی و لە دانیشتنەکەدا، زۆرینەی ئەندامان متمانەیان بە وڵامەکانی نەبوو و لەسەرکار لایان دا.
پێشتر، ئەندامانی کوتلەی دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالیکی، جێگرئی سەرۆک کۆماری عێراق سەرۆکایەتیی دەکات، لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا داوای لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەیان لە عەلی تەمیمی کردبوو، بە تۆمەتی گەندەڵی و کەمتەرخەمیکردن لە پرژەکان“.
ئەندامانی کوتلەی سەدر، کە موقتەدا سەدری رێبەرایەتییان دەکات، لێپرسینەوەیان لەگەڵ پارێزگاری بەغدا بە پرسێکی سیاسی داناوە و پێیانوایە دەوڵەتی یاسا دەیەوێ لە رەوتی سەدر بدات.
بە لەسەر کار لادانی پارێزگاری بەغدا، ناکۆکییەکانی نوری مالیکی و مقتەدا سەدر قووڵتر دەبنەوە، کە چەندین ساڵە بەردەوامە و سەردەمێکیش گەیشتبووە رووبەڕوو بوونەوەی جەکداری.
باسنيوز
