دژه تیرۆری عیراق كۆنتڕۆڵكردنی به‌ری چه‌پی موسڵی راگه‌یاند
ئه‌و وتانه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگایی دژه تیرۆری عیراق له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌ری چه‌پی موسڵ.
سه‌رۆكی ده‌زگای دژه تیرۆری عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ئێستادا ته‌واوی به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه، توانیویانه‌ی سه‌ركه‌وتووانه پڕۆسه‌كه ئه‌نجامبده‌ن، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتوو بوون له‌جێبه‌جێكردنی پڕهنسیپهكانی مافی مرۆڤ و یاساكانی شه‌ڕ.
وتیشی "به‌هۆی بونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نییه‌وه پڕۆسه‌ی كۆنتڕۆڵكردنهوهكه دواكه‌وتووه".
له‌باره‌ی زیانه‌كانی داعش سه‌رۆكی ده‌زگای دژه تیرۆری عیراق وتی "داعش سێ هه‌زار و 300 كوژراوی هه‌یه، هه‌روه‌ها سێ سه‌د ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان بۆ ناردوین به‌ڵام هه‌موویانمان ته‌قاندووه‌ته‌وه".
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یارڵا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ته‌نها سێ گه‌ڕه‌ك له‌به‌ری چه‌پی موسڵ له‌ده‌ستی داعش ماون و هه‌ر پێنج پرده‌كه‌ی نێوان ڕۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای شاره‌كه له‌لایه‌ن هێزهعێراقییهكانهو كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ڕۆژی 29ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی به‌شی چه‌پی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵه‌وه قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان له ژێر ده‌ستی داعش ده‌ستپێكردو له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا توانیویانه چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له‌و به‌شه‌ی شاره‌كه كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له 17ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو به‌به‌شداری چوار هه‌زار پێشمه‌رگه له‌سێ میحوه‌ره‌وه ده‌ستیپێكردوو، له ده‌ورووبه‌ری شاره‌كه‌وه چه‌ندین ناوچه‌یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌و ڕێگایان بۆ هێزه‌عێراقیه‌كان كرده‌وه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بكه‌ن.
له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ-ه‌وه تائێستا 600 گوند و شارۆچكه و گه‌ڕه‌ك به‌هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق كۆنتڕۆڵكراونهتهوهو له داعش پاككراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئامارێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه.
xendan -
