عێراق سنوور بۆ جیاکردنەوەی نەجەف دروست دەکات
رۆژی چوارشەممە 18/1/2017، دەستەی گشتیی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە خەندەقەکە بۆ پاراستنی شارەکە و رێگریکردنە لە چوونی ”تیرۆریستان“ بۆ ناو شارەکە.
بە تەواوبوونی خەندەقەکە، هەردوو پارێزگای نەجەف و ئەنبار بە تەواوی لێک جیا دەبنەوە.
شاری نەجەف شارێکی پیرۆزی شیعەکانی جیهانە و مەزاری ئیمام عەلی، ئامۆزا و هاوسەری کچەکەی محەمەدی کوڕی عەبدوڵڵا، پێغەمبەری ئیسلامی لێیە، کە شیعەمەزهەبەکان بە ئیمامی یەکەمی خۆیانی دەزانن.
دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق و داگیرکردنی زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنبار لە مانگی حوزەیرانی 2014 لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق فەتوای دروستکردنی میلیشیای حەشدی شەعبی دا، تاوەکو شوێنی سوپای عێراق بگرێتەوە.
باسنيوز
