عەبادی پۆستی وەزارەتی دارایی بە وەکالەت پڕدەکاتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزیری دارایی وڵاتەکەی بە وەکالەت، دیاری دەکات، کە هاوکات وەزیری وەزارەتێکی دیکەیە.
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی سێشەممە 17/1/2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق عەبدولڕەزاق عیسای وەک وەزیری دارایی عێراق دیاری کردووە.
عەبدولڕەزاق عیسا ئێستا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی عێراقە.
لە مانگی ئەیلوولی رابردوو، پەرلەمانی عێراق متمانەی لە هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی وەرگرتەوە.
bas news_
