عێراق بڕیاری دا.. هه‌ڵبژاردنه‌كان له مانگى ئه‌یلوول ده‌كرێت
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ (سێشه‌مه 17ى1ى 2017) دانیشتنى ئاسایی خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى، ئه‌نجام دا و تیایدا چه‌ند بڕیارێك درا، كه گرنگترینیان دیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پارێزگا و شاره‌كانه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، له‌سه‌ر ڕۆژنایی ئه‌و پێشنیازه‌ى كه كۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕۆژى شه‌مه 16ى ئه‌یلوولى 2017 بۆ واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و شاره‌كان، دیاری كرا.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا بڕیار درا به‌رده‌وامى بدرێت به به‌رنامه‌ى چاكسازى و له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت بۆ هاوكاریكردنى هه‌ژاران له چوارچێوه‌ى تۆڕى پارساتنى كۆمه‌لایه‌تی، له دانیشتنه‌كه ئه‌وه خرایه ڕوو كه ئه‌وانه‌ى له خوار هێڵى هه‌ژارییه‌ون نزیكه‌ى (300) هه‌زار خێزان ده‌بن كه كۆی ئه‌ندامانیان ده‌گاته یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س و یه‌كه‌م جاره له ساڵى 2008ه‌وه ئه‌و ژماره زۆره ده‌خرێته چوارچێوه‌ى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌لایه‌تییه‌وه.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا، گفتوگۆ و بڕیار له‌باره‌ى یاساكانى په‌یوه‌ندیكردن و میدیا ده‌ركرا، هاوكات گفتوگۆى شایسته‌كانى به‌ڵێنده‌ران و دابه‌شكردنى شایسته‌كانى جووتیاران، كرا.
bas news-
