فه‌رمانده‌ى دژه تیرۆری عێراق بۆ (باس‌نیوز): هه‌ر پێنج پرده‌كه‌ى مووسڵ كۆنترۆڵ ده‌كرێن
عه‌بدولوه‌هاب ساعدى، له لێدوانێكى تایبه‌ت به (باس‌نیوز)ـى ڕاگه‌یاند :" هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان هه‌ردوو پردى پێنجه‌م و سێیه‌میان دواى كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌ى زراعى له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ، كۆنترۆڵ بكه‌ن".
پێشتر هێزه عێراقییه‌كان توانییان پێشتر پرده‌كانى (دووه‌م، چوارم له‌گه‌لچ پردى كۆن)یان كۆنترۆڵ كرد، به‌وه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه هه‌ر پێنج پرده‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن كه هه‌ردو به‌شى چه‌پ و ڕاستى شارى مووسڵ به‌یه‌كه‌وه ده‌بستنه‌وه.
لاى خۆیه‌وه، ڕائید عه‌لى موحسن، فه‌رمانده له هێزى دژه تیرۆری عێراق، به (باس‌نیوز)ـى ڕاگه‌یاند :" هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى (جه‌زائیر و نوعمانییه)یان له خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ، كۆنترۆڵ كرد.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره گوتیشی :" شه‌ڕ و پێكدانان كوژرانى 18 داعشی لێكه‌وته‌وه كه یه‌كێكیان خۆكوژ و یه‌كێكیش قه‌ناس به‌ده‌ست بوو".
bas news-
