موسڵ؛ هێزه‌عێراقییه‌كان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریان كۆنتڕۆكرده‌وه
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یارڵا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی واهاتین نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق توانیویانه گه‌ڕه‌كی نه‌ینه‌وای رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی باب شه‌مس و سوق للاغنام، كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌و ئاڵای عێراق-یان له‌و ناوچانه به‌رزكردۆته‌وه.
به‌وته‌ی یارڵا، له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه زیانێكی زۆری مادیی و گیانییان به‌داعش گه‌یاندووه.
كۆنتڕۆڵكرنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له‌كاتێكدایه دوێنێ دووشه‌ممه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی واهاتین نه‌ینه‌وا، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئازادكردنی گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌نه‌دی و قه‌یره‌وان و جه‌ماسه ی ڕاگه‌یاند، یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردووش گه‌ڕه‌كی كه‌فائاتی دووه‌م و ئەندەلوس و زانكۆی موسڵ-یان به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو، هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ئه‌لمودرائه‌لعامین و حه‌دبا، كۆنتڕۆڵكرایه‌وه‌و شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شی باشوری به‌ری چه‌پی موسڵ-ی به‌ته‌واوی ڕاگه‌یاند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، گه‌ڕه‌ك و شوێنه كۆنتڕۆڵكراوه‌كان پێكهاتوون له (یونس سه‌بعاوی، یافا، ئینتیسار، شه‌یما، ته‌ندروستی، یارمجه‌ی خۆرئاوا، یارمجه‌ی خۆرهه‌ڵات، وه‌حده، سابرین، سومه‌ر، ساهرون، سه‌لام، فه‌له‌ستین، جه‌دیده‌ی موفتی، میساق، دومیز، نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لام، كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی، رێگه‌ی كه‌ركوك-موسڵ).
لەچەند رۆژی رابردوودا هێزە تایبەتەكانی عێراق لەچەند گەڕەكێكی باكوور و رۆژهەڵاتی شارەكە پێشڕەوییان كردلەپێناو گەیشتن بە رووباری دیجلە كە شارەكە دەكات بەدوو بەشەوە، بەشی چه‌پ كە زۆربەی گەڕەكەكانی لەلایەن سوپاوە كۆنتڕۆڵكراونەتەوە و بەشی راستیش كە هێشتا بەتەواوەتی لەژێر دەسەڵاتی داعشدایە.
هێزە ئەمنییەكانی عێراق ڕۆژی 29ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، لە چەند گەڕەكێكی بەشی چەپی باشووری ڕۆژهەڵاتی موسڵەوە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارەكەیان لە ژێر دەستی داعش دەستپێكردو لەماوەی هەفتەی ڕابردووش‌دا توانیویانە چەند گەڕەكێك لەو بەشەی شارەكە كۆنترۆڵبكەنەوە.
خه‌ندان
