داوا ده‌كرێت گه‌شتكردن له دوو وه‌زیری پێشووى نه‌وتى عێراق بگیرێت
مازن مازنی، ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، داوا له داواكارى گشتى عێراق ده‌كات، ڕێگاى گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌و به‌رپرسانه قه‌ده‌غه بكات كه ناویان له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵى "ئۆنا ئۆیل"ـدا هاتووه و تیایدا چه‌ندین گرێبه‌ستى ژێربه‌ژێر و به‌رتیل وه‌رگرتن و گرێبه‌ستى ساخته له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له سه‌رده‌مى كابینه‌كانى پێشوودا، هه‌یه.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، مازنى ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، هه‌موو گرێبه‌سته‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ناوبراو، ڕابگرێت تا ئه‌و كاته‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆتاییان پێدێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، كه دوو ده‌زگاى میدیای (ئه‌مریكی و ئوسترالى) له مانگى ئادارى ڕابردوو، دۆسێیه‌كی گه‌نده‌ڵى گه‌وره‌ی په‌یوه‌ستدار به گرێبه‌سته‌كانى نه‌وتى عێراقه‌وه ئاشكرا كرد، كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "ئۆنا ئۆیڵ" گرێبه‌ست كراوه.
دوو ده‌زگا ڕۆژنامه‌وانییه‌كه كه بریتین له " هافینتگۆن پۆست"ـى ئه‌مریكی و " فێرفاكس میدیا"ـى ئوستورالى، ئاشكرایان كردبوو، گه‌نده‌ڵییه‌كان بریتین له‌وه‌ى به ملیۆنان دۆلارى ئه‌مریكی به‌رتیل دراوه به به‌رپرسه عێراقییه‌كان له نێویشاندا عه‌بدولكه‌ریم لوعێبی، وه‌زیری پێشووى نه‌وت و حوسێن شه‌هرستانى، وه‌زیری پێشووترى نه‌وت و وه‌زیری پێشووى خوێندنى بالا و گه‌وره به‌رپرسانى دیكه‌ى نه‌وت و كۆمپانیای نه‌وتى باشوور بۆ تێپه‌ڕاندنى گرێبه‌سته‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا جیاجیاكانى جیهان.
دواتر حكوومه‌تى عێراق له مانگى تشرینی دووه‌م 11ى2016 لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ دۆسێكه پێكهێنا، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئاشكرا نه‌كراوه.
BAS NEWS -
