٩ بەرمیل مادەی کیمیاویی داعش دەستی بەسەر دادەگیرێت
ھێزەکانی دژە تیرۆر لە پێشڕەوییەکانی ئەمڕۆ دووشەممە دەستیان بە سەر ٩ بەرمیل مادەی کیمیایی داعش گرت.
ھێزەکانی عێراق دوێنی یەکشەممە بە کۆنترۆڵکردنی گەڕەکی کەفائەی دووەم بوونە دراوسێی کۆشکەکانی سەرۆکایەتی، رۆژێک پاش ئەوەی زانکۆی مووسڵیان کۆنترۆڵ کرد.
بەرپرسانی عێراق رایانگەیاند داعش نییەتی دروستکردنی چەکی کیمیاوی لەو مادە کیمیاوییە ھەبوو کە دەستیان بەسەردا گرتووە.
پێشڕەوییەکانی ئەم دواییەی ھێزەکانی عێراق لە چوارچێوەی قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ دایە کە لە رۆژی ٢٩ کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ دەستیپێکرد و پێشبینی دەکرێت بە کۆنترۆڵکردنی تەواوی بەری چەپی مووسڵ کوتایی بە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکە بێت، کە تا ئێستا زۆربەی ھەر زۆری گەڕەکەکانی بەری چەپی شارەکە کۆنترۆڵکراونەتەوە.
داعش رۆژی ١٠ حوزەیرانی ٢٠١٤ دەستی بەسەر شاری مووسڵ داگرت و دوای چەند رۆژێکیش دەستی بەسەر زۆربەی ھەرە زۆری ناوچەکانی سونەشینی عێراق داگرت.
ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ رۆژی ١٧ تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بە بەشداری ١٠٠ ھەزار کەس لە ھێزەکانی عێراقی و کوردستانی دەستیپێکرد و بە کۆنترۆڵکردنی تەواوی ناوچەکانی دەوروبەری مووسڵ، زۆربەی ھەرە زۆری گەڕەکەکانی بەری چەپی موسڵ کۆنترۆڵکراونەتەوە.
payamner-
