ئەلغەد پرێس: حزبی دەعوە بۆ سێ بەرەی ھەڵبژاردن دابەشبوووە
بەپێی ھەواڵیکی ماڵپەری غەد پرێس سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حزبی دەعوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەو حزبە بۆ قوناغی داھاتوو بە سێ لیستی جیا بەشداریی ھەڵبژاردنەکان دەکات.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە لیستەکان بریتی دەبن لە لیستی تەکنوکراتەکان کە ھیچ پاڵێوراوێکی خولەکانی پێشوو لەخۆ ناگرێت، سەرەڕای ئەوەی نووری مالیکی بە لیستیکی جیا و دوور لە دەعوە بەشدار دەبێت، ئەمە جگە لەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لیستی تایبەت بەخۆی دەبێت.
ھەورەھا ئاماژە بەوەش دەکات کە ڕاگەیاندنی لیستەکان پەیوەندی بە یاسای ھەڵبژاردنەکانەوە ھەیە، بەڵام نووری مالیکی جیگری سەرۆک کۆمار تائێستا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە جیا لە حەیدەر عەبادی و ڕێکخستنەکانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بەشداری له ھەڵبژاردنەکاندا بکات.
ماوەیەکە دەنگۆی ناکۆکی و جیابوونەوەی نووری مالیکی و حەیدەر عەبادی و بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراقدا لە ڕێگەی لیستی جیاوازەوە بووەتە باسی ڕۆژەڤی میدیای عەرەبی بەگشتی و عێراقی بەتایبەتی، ئەمە لەکاتێکدایە جگە لە چەند ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەم دەنگۆیانە تا ئێستا لەلایەن ھەریەک لەو بەرپرسانەوە بەفەرمی پشتڕاست نەکراونەتەوە.
payamner-
