به‌حره‌ین... له‌سه‌ر لێدوانێكی مالیكی باڵیۆزی عێراق بانگهێشت كرا
بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری هه‌رێمایه‌تی و هاریكاری كه‌نداوی به‌حره‌ین وه‌حید موباره‌ك سه‌یار، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئه‌و لێداوانانه‌ی له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی سزای دادگا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كردۆته سه‌ر پۆلیس، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی كۆماری عێراق و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ره‌ت ده‌كاته‌وه و ئیدانه‌ی ده‌كات، داوای كرد ئه‌و ناڕازیبوونه بگه‌یه‌نێته حكومه‌تی عێراق.
وه‌حید موباره‌ك سه‌یار وتیشی، به‌حره‌ین هه‌موو جۆره دهستتێوهردانێك له كاروباری دادگاكه‌ی ره‌ت ده‌كاته‌وه كه زۆر دادپه‌روه‌رانه و سه‌ربه‌خۆ كار ده‌كات، داواشی كرد ده‌ستبه‌جێ ئه‌م جۆره لێدوانانه كۆتایی پێ بێت، كه به ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری شانشین داده‌نرێت و به پێشێلكردنی په‌یماننانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و كۆمكاری عه‌ره‌بی داده‌نرێت، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی برایه‌تی هه‌ردوولا یه‌ك ناگرێته‌وه و ده‌بێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات.
بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دووپاتی كرده‌وه، پشتیوانی له ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌كات، جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته حكومه‌تی عێراق پابه‌ند بێت به گرتنه‌به‌ری جۆره رێكارێك كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دۆستیهكانی ده‌پارێزێت و ئه‌وه‌شی نه‌رێنیشه له‌م رێگه‌یه وه‌لای بنێت.
payamner-
